کوردستانی

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى عيراق مه‌ترسییه‌كى له‌سه‌ر هه‌رێم ئاشكراكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى عيراق مه‌ترسییه‌كى له‌سه‌ر هه‌رێم ئاشكراكرد

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رایگه‌یاند، دوای ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان دەرکەوتووە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەوە بووە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى عیراق هاتووه‌ "لەدوای ئەوەی چەندین حاڵەتی مرداربوونەوەی نەورەسەکان لە دەریاچەی دووکان تۆمارکران، لەلایەن بەرپرسانی تەندروستی و ڤێتێنەری هەرێم رێوشوێنی پێویست گیرایە بەر و نموونەکان لە تاقیگە پشکنینیان بۆ کرا".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "دەرکەوتووه‌ ئه‌و نه‌وره‌سانه‌ تووشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەبوون، دواتر تیمێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق سەردانی شوێنەکەیان کرد و جارێکی دیکە پشکنین ئەنجامدرایەوە و ئەنجامەکان پشتڕاستکرانەوە".

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "لەناو کێڵگەکانی پەلەوەر و لەناو هاوڵاتییاندا بەهیچ جۆرێک نەخۆشییەکە بڵاونەبووەتەوە و هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە، لە هەر ئەگەرێکیش وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رێوشوێنی پێویست دەگرنە بەر".

ع،ه


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان