کوردستانی

8500 دەنک حەبی هۆشبەر بۆ ئالووده‌بوون به‌كارهێنراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


8500 دەنک حەبی هۆشبەر بۆ ئالووده‌بوون به‌كارهێنراون

مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، رایده‌گه‌یه‌نێت "دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە 8500 دەنک حەبی هۆشبەریان پێبووە و "بازرگانیی"ـیان پێوەکردووە".

لە راگەیێندراوێکدا كه‌ ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایارى 2024، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگه‌یاندووه‌ "حەبەکە 850 شیت بووە لە جۆری ترامادۆڵ؛ هەردوو تۆمەتبارەکەش 21ی ئایار، لە قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر دەستگیرکراون".
 
راشیگه‌یاندووه‌ "تۆمەتبارەکان بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی دەستخستنی ئەم جۆرە حەبە".
 
حه‌بى ترامادۆڵ، ئازارشکێنە و له‌ كاتى زۆر بەکارهێنانیدا، ده‌بێته‌ مایه‌ى ئاڵوودەبوون.
 
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان