ئابووری
هه‌رێم ده‌ڵێت پابه‌ندین و له پشكنینه‌كانى عیراقدا ده‌رده‌كه‌وێت پابه‌ند نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی دارایی عیراق به نووسراوێکی فەرمیدا باس له‌وه ده‌كات "حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌گه‌رچى رایگه‌یاندووه داهاتی نانەوتی خستووەتە سەر هەژماری خەزێنەی عیراق، به‌ڵام دوای پشکنینی هەژمارەکانیان لە بانک، دەرکەوتووە حكومه‌ت هیچ بڕە پارەیەکی نەخستووەتە ناو هەژمارەکە و هەژمارەکە سفرە".
لە نووسراوەکەى وەزارەتى دارایى عیراقدا کە واژۆى تەیف سامی، وەزیری دارایی لەسەرە، رایگه‌یاندووه "حکومەتى هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک ئاگاداریکردووین 50%ـ داهاتی نانەوتی مانگەکانی شوبات و ئازاری خستووەتە سەر هەژماری خەزێنەی عێراق".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "لەدوای پشکنینی هەژمارەکانمان لە بانک دەرکەوتووە حکومەتى هەرێمی کوردستان هیچ بڕە پارەیەکی نەخستووەتە ناو هەژمارەکە و هەژمارەکە سفرە".
وه‌زاره‌تى دارایی له نووسراوه‌كه‌دا، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "هێشتا حکومەتى هەرێمی کوردستان باسی داهاتی نانەوتی مانگی کانوونی دووەمی نەکردووە و ئەوەش کارێکی نایاساییە".
پ ح ع