کوردستانی
بڕیار لەسەر ئازادکردنی بەشێک لە بەندکراوانی هەرێمی کوردستان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان لیژنەیەکی تایبەتی بۆ دیراسەکردنی بارودۆخی حوكمدراوان و راگیراوان له هه‌رێمی كوردستان پێك ده‌هێنێت بەمەبەستی دۆزینەوەی میکانزمێک بۆ ئازادکردنی بەشێکیان.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پێشنیازی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌ك بۆ دیراسه كردنی بارودۆخی حوكمدراوان و راگیراوان له هه‌رێمی كوردستان پێك ده‌هێنێت ئه‌ویش بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له‌و حوكمدراو و گیراوانه.

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له فه‌رمانێكدا كه به نوسراوی ژماره (فوق العاده) له رێكه‌وتی 28\3\2020 ده‌ریكردووه، تێیدا هاتووه"له‌سه‌ر پێشنیازی رێزدار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار دراوه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك كه له هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (دادوه‌ر برایم ئیسماعیل حه‌مه‌د) سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر و (مه‌روان بورهان ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له هه‌ولێرو (د. سامی جه‌لال حسێن) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و نوێنه‌ری ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ولێر پێكهاتووه".
ئه‌ركی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش دیراسه‌ت كردنی بارودۆخی حوكمدراوان و راگیراوان له هه‌رێمی كوردستانه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له‌وانه.
هاوکات وەزیری ناوخۆێ حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەو بڕیارە ئەو کەسانە نەگرێتەوە کە بەتاوانی تیرۆر و کوشتن و ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون".
هاوکات وەزیری ناوخۆێ حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەو بڕیارە ئەو کەسانە نەگرێتەوە کە بەتاوانی تیرۆر و کوشتن و ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون".