ئابووری

سودانیش هه‌واڵى خۆشى دایه‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانیش هه‌واڵى خۆشى دایه‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان

مه‌ودا میدیا-

سەرۆك وەزیرانی عیراق ده‌ڵێت، جه‌خت لە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی و پابەندكردنی هەردوو حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكاتەوە بە گرتنەبەری رێوشوێنەكان لەگەڵ بانكی ناوەندیی و بانكە حكومییەكاندا.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق "ئەمڕۆ سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی كردووە و لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە بە خێراكردنی رێكارەكانی تۆماركردنی داتای فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "جەخت لە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی و پابەندكردنی هەردوو حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكاتەوە".

بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی لە 21ی شوباتی ئەمساڵدا دەرچووێندراوە و هەردوو حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم پابەند دەكات بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی كە لە هەرێمی كوردستاندا خزمەتدەكەن.

"سەرۆك وەزیرانی عیراق لە خەمی گرنگیدان بە فەرمانبەرانە لە هەر شوێنێك بن بۆ دەستەبەركردنی مافەكانیان بەپێی یاسا و دەستوور كە پەسەندكراون".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan