کوردستانی
دەرمانی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مادە خاوەکەی کلۆرۆکوین - بلاکوینیر گەیشتە شاری سلێمانی کە وەک چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا "کۆڤید 19" لەلایەن ئەمریکاوە پەسەندکراوە.
عەتا محەمەد، راوێژکاری جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە ھەوڵ و ماندووبوونی تیمی کۆمپانیای پایۆنیر لە شاری سلێمانی و بە پشتیوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆ وەزیران و پاشان دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان کۆمپانیای پایونێر ھیمەتی کرد بۆ دروستکردنی دەرمانی چارەسەری کۆڤید 19 کە بریتیە لە ھایدرۆکسی کلۆرۆکوین لەژێر ناوی بلاکوینیر لەگەڵ ئەزیثرۆمایسین کە FDA ئەمەریکی وەک دەرمانی چارەسەری کۆڤید 19 پەسەندی کردن".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆش کاتژمێر 3:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ ماددەی خاوی پێویست بۆ ئەو چارەسەرە باوەڕپێکراوە بە فڕۆکەیەکی کارگۆی تایبەت لە ھۆنکۆنگ بۆ ئیمارات و پاشان سلێمانی ، گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی".
ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی وتەی کۆمپانیای پایۆنێر لە 48 سەعاتی داھاتوودا بەرھەمھێنانی بلاکوینیر بە چاودێری و بە پشتیوانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی دەست پێدەکات، پاشان بە بێ بەرامبەر لەلایەن پایۆنێرەوە دەدرێت بە ھەردوو وەزارەتی تەندروستی ھەرێم و عیراقی فیدراڵ".