کوردستانی
توركیا به قوڵایی 100 كیلۆمهتر هاتوهته ناو ههرێمى كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
لە ڕاپۆرتێکی مەیدانیدا، کەناڵی تەلەفزیۆنی فرەنس 24 ئاشكرایكردووه، بە بیانووی بوونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەم ناوچەیە، هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیای لە قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان زیادی کروووە.
بهپێی راپۆرتهكهى ئهو كهناڵه "فڕۆکه جهنگى و فڕۆکهى بێفڕۆکهوانهکانی تورکیا ئۆپهراسیۆنێکیان به قوڵایی 130 کیلۆمهتر له ناوچهی کوردستانی عیراق ئهنجامداوه و بههۆیهوه کوژراو و برینداربوونی هاوڵاتییانی سڤیلی لێکهوتووهتهوه".
باس لهوهشكراوه "هاوڵاتییانی کوردی هەرێمی کوردستان لێدوانیان لەسەر هێرشەکانی تورکیا لێ قەدەغەکراوه، بۆیە هەندێکیان رازیبوون بە بێ ناو لەگەڵ ئەم تۆڕە چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا بکرێت".
بەگوێرەی ئەو راپۆرتە "لە ئێستادا نزیکەی 25%ی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی کە بە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا کراونەتە ئامانج، ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و ژمارەیەکی زۆرتر لە خەڵکی سڤیل لە باکوری هەرێمی کوردستان بە دوای ئەوەدان ئەم ناوچەیە بەجێبهێڵن".
ع،ه