کوردستانی

تائێستا ئه‌مه‌ریكا سیستمى به‌رگریی مووشه‌كى له‌ هه‌رێم دانه‌ناوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


تائێستا ئه‌مه‌ریكا سیستمى به‌رگریی مووشه‌كى له‌ هه‌رێم دانه‌ناوه‌

مه‌ودا میدیا-

ساڵی رابردوو حکومەتی ئەمه‌ریکا تێبینییەکی لە یاسای بودجەی بەرگری وڵاتەکەی پەسەند کرد، کە بەپێی ئەو تێبینییە، جگە لە دانانی سیستەمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان، پێویستە هێزی پێشمەرگەش مەشقی پێویست وەربگرێت بۆ بەکارهێنانی لە ماوەی داهاتوودا .

تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمه‌ریکا رایگەیاند "تا ئێستا بچوکترین هەنگاو بۆ دامەزراندنی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئەمه‌ریکا نەنراوە، ئەگەرچی لە یاسای بودجەی وڵاتی ئەمه‌ریکادا پەسەند کراوە".

باسى له‌وه‌شكرد "تەنیا چەند هه‌فتەیه‌ك کات ماوە بۆ کۆتایی هاتنی ئەو دەرفەتەی کە یاسا دیاری کردووە بۆ دانانی سیستەمی بەرگریی مووشەکی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان