کوردستانی
كۆمسیۆنى عیراق كاتى هه‌ڵبژاردنى دیاریكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق داواى له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كردووه رۆژى پێنجى ئه‌یلول وه‌ك رۆژى هه‌ڵبژاردن دیارى بكات.
له راگه‌یه‌ندراوێكى كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق هاتووه "رۆژى 5ى ئه‌یلول وه‌ك رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم دیاریبكرێت".
هاوكات، باس له‌وه‌شكراوه "دووى حوزه‌یران وه‌ك دوا واده دیاریكراوه بۆ نوێكردنه‌وه‌ى تۆماریی بایۆمه‌ترى".
تا ئێستا سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى داواكارییه‌كه‌ى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراقى نه‌داوه‌ته‌وه، پێده‌چێت له‌نێوان ئه‌و رۆژه و 15ى ئه‌یلول، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم رۆژێك دیاری بكات".
پێشتر 10ى حوزه‌یران وه‌ك رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریكرابوو، به‌ڵام دواتر له لایه‌ن دادگاوه كاره‌كانى كۆمسیۆن راگیراون و به‌هۆیه‌وه هه‌ڵبژاردن دواخرا.
ع،ه