کوردستانی

ئه‌و حزبه‌ سووره‌ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى پۆسته‌كه‌ى كه‌ركوك

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئه‌و حزبه‌ سووره‌ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى پۆسته‌كه‌ى كه‌ركوك

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى شه‌ش مانگ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكانى عیراق، تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى خۆجێى كه‌ركوك پێكنه‌هێنراوه‌ و پرسى پۆستى پارێزگاره‌كه‌شى یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش كه‌ له‌ سه‌ر لیستى یه‌كێتییه‌ ده‌ڵێت "پۆستى پارێزگار ئیستحقاقی كورده‌ و له‌ نێویدا بۆ یه‌كێتى، وه‌ سوورن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى پۆسته‌كه‌ش".

په‌روین فاتیح حه‌مید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له‌ سه‌ر لیستى یه‌كێتى بۆ مه‌ودا میدیا باسى له‌وه‌كرد "پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك به‌ ته‌واوى ئیستحقاقی كورده‌ و به‌تایبه‌ت بۆ یه‌كێتى، چونكه‌ ئه‌وه‌ روونه‌ كه‌ یه‌كێتى له‌ پارێزگاكه‌دا براوه‌یه‌ و ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى پۆسته‌كه‌ ئه‌یگینا ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نیان بویستایه‌ و پۆستى پارێزگاریان وه‌رنه‌گرتایه‌ ده‌مێك بوو پرسه‌كه‌ یه‌كلایی ده‌بوویه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستى ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتى له‌سه‌ر پشكى جێگرى پارێزگار، رایگه‌یاند "پشكى جێگر كێ ده‌بێت و چۆن ده‌بێت ئه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر گفتوگۆكان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پۆسته‌كه‌ بۆ ئه‌وان بێت لارییان نییه‌ له‌ سه‌ر جێگره‌كان و هه‌رچه‌نده‌ كه‌ ئه‌وه‌ یاسایه‌ ده‌بێت جێگره‌كانى له‌ نه‌ته‌وه‌كانى تر بێت وه‌ك عه‌ره‌ب و توركمان".

روونیشیكرده‌وه‌ "هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن له‌ عه‌ره‌بیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ یه‌كێتى شایسته‌یه‌ و یه‌كێتى و عه‌ره‌ب ده‌توانن حكومه‌ت پێكبهێنن چونكه‌ هه‌ردوولا زۆرترین كورسییان به‌ده‌ستهێناوه‌".

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، نزیکەی سێ مانگ بەسەر بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی لایەنە براوەکانی کەرکووک بە سەرپەرشتی سوودانی په‌یوه‌ست به‌و پرسه‌ تێده‌په‌ڕێت و هێشتا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان