کوردستانی
له کەرکوک رێککەوتن کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆک وەزیرانی عیراق و لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک رێککەوتن کرا لەسەر دەستکردن بە جێبەجێکردنی رێکارە دەستورییەکانی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.
كووبوونهوهكه ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئایاری 2024، به سەرپەرشتی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بهڕێوهچوو كه بۆ سێیهمجاره کۆبوونەوەی لایەنە پێکهێنەرەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بهڕێوهدهچێت.
لهو بارهیهوه له راگەیهندراوێكى نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراقدا هاتووه "لە کۆبوونەوەکەدا هەوڵ و وتوبێژەکانی پەسەندکردنی رێککەوتنی سیاسیی نێوان پێکهاتەکانی پارێزگاکە باسکراوە، لەگەڵ ئەو رێکارانەی کە دەبنە هۆی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی پارێزگاکە کە زیاتر لە چوار مانگ دەبێت دواکەوتووە".
ئهوهش هاتووه "مەبەست لەو گفتوگۆیە هەوڵەکانە لەپێناو پارێزگاریکردن لە پێکەوەژیانی برایانەی ئاشتییانە لەنێوان پێکهاتەکانی گەلی کەرکووک بەبێ پەراوێزخستن و دوورخستنەوە".
ئهوهشى خستووهتهڕوو "لە کۆبوونەوەکەدا ئەو کاغەزە سیاسییە پەسەندکرا، لەگەڵ تاوتوێکردنی هەندێک تێبینی و پێداچوونەوەیان، هەروەها رێککەوتن لەسەر کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کرا لە چوارچێوەی وادەیەک کە رێککەوتن لەسەر کاتەکەی کراوە، بۆ دەستپێکردنی رێکارە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی و پەسندکردنی ناوەڕۆکی کاغەزە سیاسییەکه".
رۆژی 18ی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگەکانى عیراق ئهنجامدراو نهتوانرا له دواى پرۆسهكهوه پرسی پێكهێنانى ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک یهكلایی بكرێتهوه.
پ ح ع