کوردستانی

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم: له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نه‌وتین به‌ زووترین كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم: له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نه‌وتین به‌ زووترین كات

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت " ئامادەن هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکەن"، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێكه‌ بۆ وەزارەتی نەوتی عیراق.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى نه‌واتى عیراق ده‌داته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌ "ئێمە هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدا بووین بەزووترین کات کێشەکە چارەسەر بکرێت و نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جیهانەوە بۆ دەرەوە هەناردە بکرێت".
 
راشیگه‌یاندووه‌ "چەندین جار سەردانی بەغدامان کردووە و لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەگەڵ سەرۆكى لیژنەی دارایی پەرلەمان و هەروەها لەگەڵ لیژنەی حکومەتی فیدراڵ لە هەرسێ وەزارەتی نەوت و پلاندانان و دارایی کۆبووینەوە و کۆنووسەکەشی واژوو کرا".
 
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "دوایین جاریش لە رۆژانی 19 و 20ی مانگى ئایار لێژنەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کۆبووەوە، ئێستا چاوەڕێین ئەنجامی کۆبوونەوەی لیژنەکە دەربچێت، هەروەها ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکەین بەمەبەستى چارەسەرى ئەم بابەته".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا وەزارەتی نەوتی عیراق، لەسه‌ر پرسى دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوتی بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بانگهێشتی بەغداد کرد.
 
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان