کوردستانی
هەڵمەتی کوتان دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی بڕیارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی گەرمیان لە سبەینێ رۆژی چوارشەمە (1/4/2020)ەوە لە مەڵبەندە تەندروستیەكان بەشەكانی كوتانی مناڵان و ژنانی دووگیان دەكەنەوە، بەشێوەیەك كە لەم هەفتەیەدا سبەینێ و دوو سبەی بەشەكان كراوە دەبن.
هاوكات لە هەفتەی داهاتووەوە لە رۆژەكانی (یەكشەمە، دوشەمە و سێشەمە) ئەو بەشانە كراوە دەبن و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانیان بكەن، بەو مەرجەی كارتی (دەفتەری) تایبەتی كوتانیان پێبێت.
ئەو مەڵبەندە تەندروستییانەی كە كوتانی تێدا ئەنجام دەدرێت بریتین لە:
1-كەلار: مەڵبەندی تەندروستی شێروانە (ریعایەكە)، مەڵبەندی تەندروستی گوڵاڵە، مەڵبەندی تەندروستی باباگوڕگوڕ لە كەلاری كۆن.
2-كفری: مەڵبەندی تەندروستی سەرەكی كفری.
3-باوەنور: مەڵبەندی تەندروستی پێباز.
4-رزگاری: مەڵبەندی تەندروستی گەرمیان و مەڵبەندی تەندروستی شەهید د.قاسم.
5-مەیدان: مەڵبەندی تەندروستی مەیدان.
ئەو رێنماییانەی پێویستە هاوڵاتیان رەچاوی بكەن:
1-قەرەباڵەغی دروست نەكەن و جگە لەو مناڵەی كە دەكوترێت مناڵی دیكە لەگەڵ خۆیاندا نەهێنن.
2-تەنها دایك یان باوك لەگەڵ مناڵەكەی دا دەچێتە ژورەوە، پێویستە پابەند بن بە رێنماییە خۆپارێزیەكان و دەمامك بپۆشن و دەستكێشیان لەدەستدا بێت.