کوردستانی
سبه‌ینێ خۆڵ و تۆز ده‌بارێت و ره‌شه‌باش ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسى هه‌رێمى كوردستان، سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت و خێرایی با زیاد ده‌كات.
به‌پێى پێشبینییه‌كان "سبه‌ینێ هه‌ینى ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با، هه‌روه‌ها بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک، لەسنووری پارێزگای کەرکوک و باشوورى پارێزگای هەولێر ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ زیاتر دەبێت".
هه‌روه‌ها "خێراى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت 10 بۆ 30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 37
سلێمانى: 37
دهۆک : 38
زاخۆ : 39
هەڵەبجە : 40
کەرکوک: 39
سۆران : 36
حاجی ئۆمەران: 26
گەرمیان : 41
ع،ه