کوردستانی

مه‌سرور بارزانى بۆچى چووه‌ بۆ به‌غدا ؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سرور بارزانى بۆچى چووه‌ بۆ به‌غدا ؟

مه‌ودا میدیا-

به‌ سه‌ردانێكى كتوپڕ و رانه‌گه‌یه‌ندراو، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌ به‌غدا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، مه‌سرور بارزانى، به‌په‌له‌ خۆى گه‌یانده‌ به‌غداو بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق كۆببێته‌وه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سرور له‌كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تى عیراق و دادگاى فیدراڵیی داوایان كردووه‌ هه‌رچى زووه‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ته‌وتین بكرێن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ ناكرێت، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمیش پێداگره‌ له‌سه‌ر هه‌ژمارى من كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی عیراق و حكومه‌تى عیراق و ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "مه‌سرور بارزانى له‌و سه‌ردانه‌یدا ده‌یه‌وێت به‌ سودانى بڵێت ته‌واوى  داهاتى نانه‌وتى هه‌رێمى كوردستانیان راده‌ست ده‌كه‌ن له‌به‌رانبه‌ردا كار به‌ هه‌ژمارى من بكرێت".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان