کوردستانی
سبه‌ینێ سه‌رژمێریی ده‌ستپێده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینى، سه‌رژمێریی ئه‌زمونى له عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێبكات و چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
مه‌حموود عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئامارى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سبه‌ینێ هه‌ینى سه‌رژمێرى ئه‌زمونى له عیراق و هه‌رێمى كوردستانیش ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت"
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و سه‌رژمێرییه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك ده‌بێت بۆ سه‌رژمێریی گشتى كه بڕیاره له مانگى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت".
وتیشى "چه‌ند تیمێك به‌شداریی له‌و سه‌رژمێرییه ده‌كه‌ن و وه‌ك خۆ رێكخستنێكه بۆ ئه‌وه‌ى بزانین تا چه‌ند ئاماده‌كارییه‌كان سه‌ركه‌وتووبوون و گرفت و كێشه‌كان له كوێدایه چاره‌سه‌ریی بكه‌ین".
ع،ه