کوردستانی
بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ وەرزی هاوین زیاد دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی کارەباى هەرێم، باس له زیادبوونى بەرهەمهێنانی کارەبا دهكات بۆ وەرزی هاوین و ئاشكرای دهكات "بڕیاری کارپێکردن و تەواوکردنی پرۆژەی پێوەری زیرەک لە شارەکان دراوە، هاوكات لە ئامادەباشیدان بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی تەکنیکی".
وەزارەتی کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان له راگەیەندراوێكدا بڵاوى كردهوه "ئەمڕۆ کۆبوونەوەى ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا بە سەرپەرشتیی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا و ئامادەبوونى بریکار، راوێژکاران، بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبای پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەچوو".
ئهوهش هاتووه "لەکۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی دادپەروەریی لە دابەشکردنی کارەبا لە نێوان پارێزگاکان دراوە".
بهپێى راگهیهندراوهكهى وهزارهتى كارهبا "تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بەرنامەی کارەبا لە وەرزی هاویندا، بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەکانی بازیان، خەبات و ماس زیاد دەکرێت و هەوڵدەدرێت یەکەیەکی دیکەی وێستگەی کواشی بە گازوایل بەگەڕبخرێت و چاککردنەوەی یەکەکانی وێستگەکانیش ئەگەر زۆر پێویست نەبێت نەخرێتە وەرزی هاوین".
ئهوهشى خستووهتهڕوو "تیمەکانی هێڵەکانی پاڵەپەستۆی بەرز وێڕای ئەوەی چاکسازییان لە هێڵەکانی کارەبا کردووە، لە ئامادەباشیدان بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی تەکنیکی، هەر لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاری کارپێکردن و تەواوکردنی پرۆژەی پێوەری زیرەک لە شارەکان دراوە".
پ ح ع