کوردستانی
پێاوێك و گه‌نجێك له دوو رووداوى جیاوازدا گیان له ده‌ستده‌ده‌ن"وێنه‌كانیان ببینه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 30ى ئايارى 2024، پێاوێك به هۆى كه‌وتنه ناو چاڵێكه‌وه له دهۆك گیان له ده‌ستده‌دات و گه‌نجێكیش له ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخان له كاتى مه‌له‌كردندا ده‌خنكێت.
هەیسەم بەربهاری، بەڕێوەبەری سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتنی خێرای 122 لە دهۆک رایگه‌یاند "هاوڵاتییەک لە گوندی تافەڕەشێ نزیک زاڵگەی دهۆک لەناو باخەکەیدا كه‌وتووه‌ته ناو چاڵێكه‌وە کە کەرەستەی باخداری تێدا بووە و گیانی لەدەستداوە".
وتیشى "هاوڵاتییه‌كه تەمەنی 41 ساڵ بووە و فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی ئافرەتان بووە، لە ئێستادا تەرمەکەی بۆ پزیشکی داد گواستراوەتەوە لە دهۆک".
هاوكات، كەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "گەنجێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵ لە دەریاچەی دەربەندیخان لەکاتی مەلەکردن خنکا".
وتیشى "دواتر تیمەکان تەرمەکەیان دەرهێناوه".
ئه‌و گه‌نجه ناوی ماردین رێبوارە و لە ئێستادا تەرمەكەی لە پزیشكی دادیی دەربەندیخانە.
پ ح ع