ئابووری

ناوى زیاتر له‌ 2500 فەرمانبەری تر رەوانەی (TBI) كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوى زیاتر له‌ 2500 فەرمانبەری تر رەوانەی (TBI) كرا

مه‌ودا میدیا-

به‌ وته‌ى جێگری بەڕێوەبەری نووسیگەی سەرۆكى حكومه‌تى هەرێم ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ ناوى دوو هه‌زار و 500 فه‌رمانبه‌رى تر نێردراوه‌ بۆ بانكی (TBI) بۆ بە بانكیكردنی مووچە، ده‌شڵێت "به‌وه‌ش تاوه‌كو ئێستا سێ هەزار و 378 فه‌رمانبه‌ر ناویان رادەستی بانكەكە كراوه‌".

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئاشكرایكرد "ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناوی زیاتر له‌ 2500 فەرمانبەری تری هەرێم به‌ مه‌به‌ستى ته‌وتین كردن لە وەزارەتی داراییەوە ره‌وانه‌ى بانكی (TBI) كرا و ئامانجیانە لە هەرێمی كوردستان مووچە بە بانكیبكرێت و فه‌رمانبه‌ران مامەڵە بە پارەی كاشەوە نەكەن".


راشیگه‌یاند "بە دوو لیستەكەی پێشووه‌وه‌ كە 821 ناو بوون، كۆی گشتیی ده‌كاته‌ سێ هەزار و 378 فه‌رمانبه‌ر كه‌ تاوه‌كو ئێستا رادەستی بانكەكە كراون".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان