ئابووری

دەنگ لەسەر یاسای بودجەی گشتیی دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەنگ لەسەر یاسای بودجەی گشتیی دەدرێت

مه‌ودا میدیا-

بەپێی كارنامەی دانیشتنه‌كه‌ی، رۆژی دووشەممه‌ی داهاتوو، پەرلەمانی عیراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و دەنگ لەسەر خشتەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی دەدرێت.

ئەمڕۆ هەینی 31ی ئایاری 2024، راگەیاندنی پەرلەمانی عیراق خشتەی دانیشتنی ژمارە (27)ی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "رۆژى دووشەممه‌ی داهاتوو 3ى حوزەیرانی 2024، دانیشتنه‌كه‌ ئەنجام دەدرێت و بەپێی كارنامەكەی په‌رله‌مانیش، سەرەتا چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەخوێندرێتەوە و داتریش دەست دەكرێت بە دەنگدان لەسەر خشتەكانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی ژمارە (13) بۆ ساڵی 2024 و خشتە هاوپێشەكانی (أ/ب/ج/د/ه/و)".

ئەم وەرزەى یاسادانانى پەرلەمانی عیراق لە 9ى حوزەیران کۆتایی دێت و دواتر دەکەوێتە پشووەوە کە ماوەى یه‌ك مانگ ده‌خایه‌نێت.



پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان