ئابووری
بڕی سێ ترلیۆن دینار بۆ پێدانى قەرزێك زیاد دهکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بانکی ناوەندی عیراق له بڕیارێكى نوێیدا بڕی سێ ترلیۆن دینار بۆ قەرزی خانووبەرە زیاد دهکات و داواش دهكات "حکومەت و پەرلەمان پاڵپشت بن بە تەرخانکردنی بڕە پارەیەکی ساڵانە لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی عیراق".
له راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ هەینی 31ى ئایارى 2024، بانکی ناوەندی عیراق رایگهیاندووە "دەستەی بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندی چەند بڕیارێکی داوه لەبارەی زیادکردنی پارەی قەرزی خانووبەرە".
ئهوهش هاتووه "بەپێی بڕیارەکان بانکی ناوەندی بڕی سێ ترلیۆن دینار بۆ قەرزی خانووبەرە زیاد دەکرێت کە لە رێگەی بانکی خانووبەرە و سندووقی نیشتەجێبوونی عیراق دەدرێت بە هاوڵاتییان".
له راگهیاندراوهكهدا ئهوهشخراوهتهڕوو "بانکی خانووبەرە لەگەڵ سندووقی نیشتەجێبوونی عیراق راسپێردراون بۆ داڕشتنی پلانێکی گونجاو بۆ وەرگرتنی داواکاری هاوڵاتییان و پێدانی قەرز پێیان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە".
ئاماژهى بهوهشكردووه "بانکی ناوەندی داوای لە حکومەت و پەرلەمانی عیراق کردووە پاڵپشتی بانکی خانووبەرە و سندووقی نیشتەجێبوونی عیراق بکەن بە تەرخانکردنی بڕە پارەیەکی ساڵانە لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی عیراق".
پ ح ع