کوردستانی
رێگریکردن و چارەسەرییەکانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا "کۆڤید 19" بڵاودەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەلایەن ژمارەیەک پزیشک و کەسانی خۆبەخشەوە بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کتێبێکی تایبەت بە "رێگریکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆڤید 19" لەزمانی ئینگلیزیەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
دکتۆر بەیاد جەزا، یەکێکە لە پزیشکانەی کە بەشداری لە وەرگێڕانی کتێبەکە کردووە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک ژمارەیەک پزیشک و کەسانی خۆبەخش لە شار و شارۆچکە جیاوازەکان هەرێمی کوردستان بە باشمان زانی ئەم کتێبە کە تایبەتە بە رێگریکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆڤید 19 لە زمانی ئینگلیزییەوە وەربگێڕین بۆ زمانی کوردی بۆ بەرچاو روونی زیاتر هاوڵاتییان و کارمەندانی تەندروستی".
ئاماژەی بەوەشکرد "ماوەی دوو هەفتە دەبێت سەرقاڵی وەرگێڕانی ئەو کتێبەین و لە ئێستادا بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی و ژمارەیەک پزیشکی خۆبەخش ژمارەیەک لەو کتێبەمان چاپکردووە دەینێرینە سەرجەم بەڕێوبەرایەتییە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان".
جێگای ئاماژەیە، ئەم کتێبە لەلایەن پرۆفیسۆر تینگبۆ لیانگ نوسراوە بەناوی "رێگریکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆڤید 19".
ئەمەش لینکی کتێبەکە:
https://drive.google.com/file/d/1-ta1s33zR3ql1YG7FWHweisheSEi9fAf/view?fbclid=IwAR2L-Nz1zQS_M0acLSmBt38LIQEnoIWvKmdh4useqeEix4F_ZNmNfkPVPoU
بۆ زانیاری زیاتر و پرسیارکردن سەبارەت بە کتێبەکە لینکی پەڕەی تایبەتی پزیشکی بەشدار لە کتێبەکە: