ئابووری
رێککەوتنه‌كه‌ی هەولێر و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به پێى لێدوانى ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له سه‌ر هەناردەکردنەوەی نەوت، رێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ده‌ڵێت "پێشبینی دەکەن بۆ نرخی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک 12 بۆ 16 دۆلار دابنرێت".
یەحیا ئەحمەد عیساوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ئاشكرایكرد "لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهان هه‌ردوو حکومەتی عیراق و هەرێم رێککەوتوون و پێشبینی دەکه‌ن رێککەوتنەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی تورکیاش کراوە و ئه‌وه‌ى ماوه جێبەجێکردنه‌كه‌یه‌تى".
ئه‌وه‌شى وت "تەنیا بابەتی تەکنیکیی نۆژەنکردنەوەی بۆرییەکە ماوە و هەر کەموکورتییەکیش له‌و رووه‌وه هەبێت، چارەسەر دەکرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی نەوت و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت له‌م هەفتەیەدا لە بەغداد دەکرێت و ئامانج لابردنی بەربەستەکانی بەردەم ئه‌و پرۆسەیه‌یه".
عیساوى وتیشى "دانووستاندنەکان ئاراستەى یەکلایی کردنه‌وه‌ى پرسه‌كه‌یه و پێداچوونەوە بە گرێبەستەکان دەکرێت، هه‌رچه‌نده تاوەکو ئێستا لە سەر نرخێکی دیاریکراوی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت رێکنەكه‌وتوون، بەڵام پێشبینی دەکەن بۆ هەر بەرمیلێک 12 بۆ 16 دۆلار دابنرێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه، لە 25ى ئازارى ساڵى رابردووه‌وه هەنارده‌کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوه راگیراوە.
پ ح ع