ئابووری
ئه‌پیكۆر:رێككه‌وتنه‌كه پێویستی به گۆڕانكاری هه‌بێت له‌به‌ر چاوی ده‌گرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌پیكۆر بڵاویكردووه‌ته‌وه "ئه‌گه‌ر له سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، رێككه‌وتن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا واژۆ بكرێت، و پێویستییان به گۆڕانكاری هه‌بێت، له‌به‌ر چاوی ده‌گرن".
كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان (ئه‌پیكۆر)، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ی حوزه‌یرانی 2024،له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس ئاشكرایكردووه "ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وت واژۆ بكرێت و گرێبه‌سته‌كان پێویستییان به گۆڕانكاری هه‌بێت، كۆمپانیاكانی ئه‌ندام له ئه‌پیكۆر ئه‌وه له‌به‌ر چاو ده‌گرن".
هاوكات، مایڵز كاگینز، وتەبێژی ئەپیكۆر رایگه‌یاندووه "ئەو كۆمپانیایانەی لەگەڵ ئەواندان لارییان نابێت ئەوه‌ش بەپێی پێویست و توانا و بەدواداچوونی ورد لەسەر ئەو گۆڕانكارییەی كە دەیانەوێت".
پ ح ع