ئابووری
نوێترین زانیاریی له باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى پێنج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
مانگى پێنج كۆتایی هات و تاوه‌كو ئێستا لیستى مووچه‌ى مووچه‌خۆران نه‌نێردراوه بۆ به‌غدا، ئه‌گه‌رچى بڕیار وابوو دابه‌شكردنى مووچه دوانه‌كه‌وێت به‌ڵام وا پێده‌چێت ئه‌م مانگه‌ش دوابكه‌وێت.
هه‌رچه‌نده بڕیار وابوو هه‌موو مانگێك له نێوان رۆژانى 25 بۆ 29 مانگ لیستى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بنێردرێت بۆ به‌غدا و له دواى پاره‌داركردنى فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كان، ده‌ستبكرێت به دابه‌شكردنى مووچه، به‌ڵام وا مانگ كۆتایی هات و هێشتا لیستى مووچه نه‌نێردراوه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌م مانگه‌ش وه‌ك مانگه‌كانى پێشوو دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆران زیاتر دواده‌كه‌وێت و هیچ به‌ربه‌ستێك هه‌یه؟ غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق تایبه‌ت به مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "كێشه‌ى مووچه له بنه‌ڕه‌تدا چاره‌سه‌ر كراوه و لایه‌نى عیراقى له‌و باره‌یه‌وه یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه و شتێك نه‌ماوه به ناوى ترس له سه‌ر مووچه".
وتیشى "به‌ڵام واده‌ى دابه‌شكردنه‌كه‌ى ناتوانین به وردى بڵێین چى رۆژێكه، چونكه ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر میكانیزمه‌كان له نێوان هه‌رێم و عیراق، میكانیزمى ناردنى لیستى مووچه و دواخستنى حكومه‌تى هه‌رێم لێی به‌رپرسه".
غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "كێشه‌ى دواكه‌وتنى ناردنى پاره له به‌غدا و دابه‌شكردنى، زیاتر له‌وه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات كه خشته‌ى میلاكات هه‌موو مانگێك گۆڕانكاری تێده‌كه‌وێت و وردبینى ده‌كرێت".
پ ح ع