ئابووری

به‌غدا به‌ڵێنێكى به‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌غدا به‌ڵێنێكى به‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دا

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌غدا به‌ڵێنى داوه‌ پێش جه‌ژن مووچه‌ى مانگى پێنجى و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش بنێرێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند "دوای سەردانه‌كه‌ی مەسرور بارزانی، سەرۆكى حكومه‌تى هەرێمی كوردستان، حكومه‌تی فیدراڵ بەڵێنی داوە پێش جەژنی قوربان موچەی مانگی پێنجی هەموو فەرمانبەران و موچەی هێزە ئەمنییەكانیش بنێرن".

باسى له‌وه‌شكرد "دواکەوتنی ناردنی موچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکان لەلایەن بەغداوە، ستەمەو هیچ رەوایەتییەکی نییە".

وتیشى "هەموو لایەنەکانی بەغدا لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ مەسرور بارزانی لە هەفتەی رابردوو، کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە نابێت مافی خەڵکی هەرێمی کوردستان پێشێڵ بکرێت و موچە تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان بکرێت.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان