ئابووری

ئه‌مڕۆ خشته‌ى بودجه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مڕۆ خشته‌ى بودجه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت؟

مه‌ودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 3ى حوزه‌یرانى 2024، په‌رله‌مانى عیراق كۆببێته‌وه‌ و   به‌پێی به‌رنامەى پەرلەمانیش گفتوگۆ لەبارەى خشتەى بودجە دەکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا،  لیژنه‌ى دارایی راپۆرتی خۆیان دەربارەی خشتەکە بۆ پەرلەمانتاران دەخەنە ڕوو، وه‌ سه‌رۆكی لێژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت "جددین بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ ته‌واو بكه‌ن و بیخه‌نه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان".

هه‌روه‌ها، نوسینگەی موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی په‌رله‌مانى عیراق بە وەکالەت بڵاویكرده‌وه‌ "بە مەبەستی پەسەندکردنی بودجەی ئەمساڵی عیراق لەژێر رێنمایی بەندەکانی بودجەی سێ ساڵەدا، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق راسپێردراوە بۆ ئامادەکردنی کۆتا گۆڕانکارییەکان لە بودجەدا".

لە هەمواری بودجەی ساڵی 2024، پشکی هەرێمی کوردستان 20 ترلیۆن و 900 ملیار دینارە کە نزیکەی 12 ترلیۆنی بۆ مووچەی مووچه‌خۆرانه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان