ئابووری

تا یه‌ك ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌م جۆره‌ حاجییانه‌ خه‌رج ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تا یه‌ك ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌م جۆره‌ حاجییانه‌ خه‌رج ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مساڵ هه‌ر حاجییه‌ك له‌ سعودیه‌ له‌ كاتى ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج، تووشى هه‌ر گرفتێكى ته‌ندروستیی ببێت، بێبه‌رانبه‌ر چاره‌سه‌رى بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر یڕی تێچووى چاره‌سه‌ره‌كه‌ى بگاته‌ یه‌ك ملیۆن دۆلاریش.

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد "به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و حاجییانه‌ى له‌ كاتى ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج، تووشى هه‌ر گرفتێکی تەندروستیی دەبن، تیمێکی 21 کەسی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە تەواوی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە لە وڵاتی سعودیەدان".

روونیشیكرده‌وه‌ "لە وڵاتی سعودیە بیمەی تەندروستیی بۆ حاجییانی هەرێمی کوردستان  وەرگیراوە و هەر حاجییەک لەوێ تووشی نه‌خۆشى یان هەر گرفتێکی تەندروستیی ببێت لەلایەن تیمەکانیانەوە چارەسەریان بۆ دەکرێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "چاره‌سه‌ره‌كان بێبه‌رانبه‌ره‌ ئەگەر تێچووه‌كه‌ی بگاته‌ یەک ملیۆن دۆلاریش".

ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئەمساڵ فه‌ریزه‌ى حه‌ج ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چوار هەزار و 600 حاجییه‌ له‌ هەرێمى کوردستان.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان