ئابووری
بازرگانى هه‌رێم: چاوه‌ڕێى به‌غدا ده‌كه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى سایلۆكان چاوه‌ڕێى وه‌زاره‌تى بازرگانى عیراق ده‌كه‌ین.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "تا ئێستا بڕیارى كۆتایی له باره‌ى وه‌رگرتن و بڕى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه نه‌دراوه".
باسى له‌وه‌شكرد "چاوه‌ڕێى به‌غدا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار له كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى سایلۆكانى هه‌رێم بدات و ئه‌و رێژه‌یه‌ش دیارى بكات كه وه‌رده‌گیرێت".
وتیشى "ئێمه داوامانكردووه ته‌واوى گه‌نمى جوتیاران وه‌ربگیرێت، له گفتوگۆ به‌رده‌وامین و هیوادارین بڕیارێك بدرێت له به‌رژه‌وه‌ندى جوتیاران بێت".
ئازاد جاف، جوتیار به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى گه‌نم له بازاڕ رۆژ به رۆژ هه‌رزان ده‌بێت، پێشتر یه‌ك كیلۆ به 750 دینار بوو، ئێستا له‌نێوان 350 بۆ 500 دیناره، واته بۆ یه‌ك ته‌ن له‌نێوان 250 بۆ 400 هه‌زار دینار دابه‌زیووه، ئه‌وه‌ش زیانێكى گه‌وره‌یه بۆ جوتیاران و هۆكاره‌كه‌ش نه‌كردنه‌وه‌ى سایلۆكانه".
ع،ه