ئابووری

واده‌ى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ته‌وتین ئاشكرا كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


واده‌ى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ته‌وتین ئاشكرا كرا

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "وه‌زیرى دارایی زۆر جدییه‌ له‌سه‌ر پرسى  مووچه‌ و ته‌وتینكردن و لایه‌نى عیراقى له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ناوه‌ستێت و به‌ هه‌رێمى كوردستان وتراوه‌ په‌له‌ بكرێت له‌وه‌ى لێكتێگه‌یشتن هه‌بێت و قبوڵى بانكێك بكات، پێموابێت تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م ساڵ ته‌وتین ده‌كرێت".

غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق تایبه‌ت به‌ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی زۆر جدییه‌ له‌سه‌ر پرسى  مووچه‌ و ته‌وتینكردن و لایه‌نى عیراقى له‌سه‌ر ته‌وتین ناوه‌ستێت به‌ڵام كاتێكى دیاریكراویان بۆ هه‌رێم داناوه‌ كه‌ ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجام بدرێت، پێم وابێت تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م ساڵ ده‌كرێت".

وتیشى " پێدانى مووچه‌ هاوشێوه‌ى عیراق، پرسێكه‌ وه‌زاره‌تى دارایی له‌گه‌ڵ ده‌زگاى باڵاى عیراق گفتوگۆى كردووه‌ و پێیانى وتووه‌ ئاسانكاریى بكرێت بۆ مووچه‌خۆران".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "به‌ هه‌رێمى كوردستان وتراوه‌ په‌له‌ بكرێت له‌وه‌ى لێكتێگه‌یشتن هه‌بێت و قبوڵى بانكێك بكات بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ته‌وتین ئه‌نجام بدرێت، هه‌ر بۆیه‌ حكومه‌تى هه‌رێم ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ به‌ ده‌مه‌وه‌ بڕوات و چاره‌سه‌رى بكات".

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان