کوردستانی

حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە كۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە كۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و باس لەوەش دەكرێت گفتوگۆ لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

ماوەی چەند رۆژێكە باس لەوە دەكرێت كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دووبارە نیازی هەیە دەستكاری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكات و دەرماڵەكان ببڕێت.

پێشتر رێواز فایق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند "حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت دەستكاری مووچە بكات و دەرماڵەكانیش دەبڕێت".

هەروەها یەكێك لە تەوەرەكانی تری كۆبوونەوەكە لە بارەی كرێی موڵەكانی حكومەت گفتوگۆ دەكرێت و ئەگەری هەیە حكومەت لە كرێی مووڵكەكانی خۆی بۆ ئەو دوو مانگە خۆشبێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان