گێتی

ئه‌مه‌ریكا سزاى نوێي به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا سزاى نوێي به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند

مه‌ودا میدیا-

لە درێژەی سزاكانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا سزاى نوێى به‌سه‌ر وڵاتى ئێران سه‌پاند.

کەناڵی جەزیرە بڵاویکردەوە فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەکی سەر بە وەزارەتی خەزێنەی ئەمه‌ریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "کەسێک و چوار رێکخراوی ئێرانی پەیوەست بە پیشەسازی سەربازی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ لیستی سزاکانی زیادکردووە".

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکادا هاتووە "فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەوەی ئەمه‌ریکا (OFAC) لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمه‌ریکا چوار لایەنی پەیوەندیدار بە کۆمپانیای رایان روشد ئەفزار (RRA) کە لەلایەن ئۆفاکەوە سزای بەسەردا سەپێنراوە، خستە لیستی سزا نوێیەکانی خۆیەوە".

له‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو به‌هۆى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمیه‌كه‌ى، ئه‌مه‌ریكا چه‌ندانجار سزاى ئێرانى داوه‌ و ئێستاش به‌ به‌رده‌وامى سزاى ئێران ده‌درێت.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان