ئابووری
راوه ماسى ده‌ستپێده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
لێپرسراوى سامانى ماسى له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو رایده‌گه‌یه‌نێت، له چه‌ند رۆژى داهاتوو راوه ماسى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
بێستون حاجى، لێپرسراوى سامانى ماسى له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌رزى قه‌ده‌غه‌كردنى راوه ماسى به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و له چه‌ند رۆژى داهاتوو ده‌ست ده‌كرێته‌وه به وه‌رزى راوه ماسى".
باسى له‌وه‌شكرد "بڕیارى قه‌ده‌كردنى راوه ماسى له سه‌ره‌تاى مانگى ئازار بۆ ناوه‌ڕاستى مانگى حوزه‌یران بوو".
وتیشى "رۆژى 15ى حوزه‌یرانى ئه‌م مانگه كۆتایی به وه‌رزى قه‌ده‌غه‌كردنى راوه ماسى دێت و رۆژى 16ى مانگ وه‌رزى راوه ماسى ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
ساڵانه له هه‌رێمى كوردستان بۆ ماوه‌ى 105 رۆژ راوه ماسى قه‌ده‌غه ده‌كرێت به‌هۆى دانانى گه‌را.