ئابووری

كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌ران ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌ران ئاشكرابوو

مه‌ودا میدیا-

میدیاكانى نزیك له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان بڵاویانكرده‌وه‌، ده‌ستكراوه‌ به‌ ناردنى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان.

به‌پێى هه‌واڵێك كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق ده‌ستیكردووه‌ به‌ پاره‌داركردنى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "بڕیاره‌ له‌ كاتژمێره‌كانى داهاتوو مووچه‌ى مانگى پێنج ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت و له‌ هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى پێنج بكرێت و پێش جه‌ژن مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانبه‌ران بدرێت".

به‌هۆى دواخستنى لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ كاتى خۆى دواكه‌وتووه‌.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan