ئابووری
"بۆ مووچه‌خۆران" لەهەردوو هەڵبژاردنەکە بانكى (TBI) هه‌ڵبژێرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق داوا لە مووچه‌خۆران دەكات، لە هەڵبژاردنی بانكەكان له چوارچێوه‌ى ئه‌و فۆڕمه‌ى (هه‌ژمارى من) كه دابه‌شكراوه لەهەردوو هەڵبژاردنەکە بانكى (TBI) هه‌ڵبژێرن، ده‌شڵێت "دەستپێیکردنی تەوتین، چارەسەرکردنی ریشەیی قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەبات".
له روونكردنەوەیەكدا له‌سه‌ر تەوینی مووچە، كاروان یاروەیس، ئەندامی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه "سەبارەت بەو فۆڕمەی، کە بەسەر بەرێوەبەرایەتییەکاندا دابەش دەکرێت بۆ ئەوەی مووچەخۆران بۆ کردنەوەی ئەژماری بانکی پڕی بکەنەوە، دوابەدوای بەدواداچوونمان لەگەڵ بەرێوەبەری گشتیی بانکی (TBI) لەهەردوو هەڵبژاردنەکە دەتوانن خەت لە ناوی (TBI) بدەن و بەوشێوەیە ئەژماری بانکیان لەو بانکە بۆ دەکرێتەوە".
ده‌شڵێت "بە پێچەوانەوە ئەگەر هەردوو هەڵبژاردنەکە (TBI) بوو و دواتر بانکێکی ترتان بۆ هاتەوە دەتوانن سکاڵا بکەن".
یاروه‌یش ئه‌وه‌شى وتووه "بانکی (TBI) رایانگەیاند، کە پابەندن بە جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی لەبارەی تەوتینەوە و ناوی فۆڕمەکە چیە کێشە نییە، گرنگ لەهەڵبژاردنی بانکەکاندا لەهەردوو هەڵبژاردنەکە بانکی (TBI) هەڵبژێرن".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "کردنەوەی ئەژماری بانکی و دەستپێیکردنی تەوتین، چارەسەرکردنی ریشەیی قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەبات".
پ ح ع