ئابووری

شه‌ش ملیار دینارى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران گه‌یشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شه‌ش ملیار دینارى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران گه‌یشت

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى بازرگانى عیراق بڕى شه‌ش ملیار دینارى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى به‌شێوه‌ى پێشه‌كى ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كرد.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و پاره‌ى كه‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى عیراق ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كردووه‌ شه‌ش ملیار دیناره‌ و بۆ گه‌نمى جوتیاران ده‌بێت".

وتیشى "جارێك ئه‌و پاره‌یه‌ دابه‌ش ناكه‌ین، چونكه‌ هێشتا هیچ بڕه‌ گه‌نمێك له‌ جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رنه‌گیراوه‌، هه‌ركات گه‌نم وه‌رگیرا ئه‌و كات دابه‌شى ده‌كه‌ین".

بڕیاره‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌رگاى سایلۆكانى هه‌رێمى كوردستان بكرێنه‌وه‌ و ده‌ست به‌ پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له‌ جوتیاران بكرێت.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان