ئابووری

کێشەى به‌رده‌م هەناردەکردنه‌وه‌ی نەوت، تێچووه‌كه‌یه‌تى

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشەى به‌رده‌م هەناردەکردنه‌وه‌ی نەوت، تێچووه‌كه‌یه‌تى

مه‌ودا میدیا-

وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت "رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ وه‌فدێکی وەزارەته‌که‌یان و کۆمپانیاکانی کەرتی نەوت، ده‌ڕۆنه‌ بەغداد"، ده‌شڵێت "له‌ چاوەڕوان ده‌كرێت هەناردەکردنه‌وه‌ی نەوت بەمنزیکانە دەستپێبکاتەوە". 

کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكرد "وه‌فدێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کۆمپانیاکانی کەرتی نەوت، رۆژی یەکشەممە 9ى حوزه‌یرانى 2024، ده‌ڕۆنه‌ بەغداد".

وتیشى "له‌ چاوەڕوانى ئه‌وه‌دان هەناردەکردنه‌وه‌ی نەوتی هەرێمی کوردستان بەمنزیکانە دەستپێبکاتەوە".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "کۆمپانیاکان بە بڕە پارەیەکی زۆر بەهەمهێنان لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستاندا دەکەن، بۆیه‌ پێویستە بەغداد رەچاوی ئەوە بکات".

ئه‌و وه‌زیره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى دووپاتكرده‌وه‌ "وەزارەتی نەوتی عیراق، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی پێ زۆرە، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ى کێشە له‌به‌رده‌م هەناردەکردنه‌وه‌ی نەوت".

 پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan