گێتی

ناوى كاندیده‌كانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران بڵاوكرانه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوى كاندیده‌كانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران بڵاوكرانه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بەپێی هەواڵە نافەرمییەکان ناوی شه‌ش كاندیدى كه‌ هه‌موو مه‌رجه‌كانیان تێدایه‌و شایستەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران یه‌كلاییكراوه‌ته‌وه‌.

میدیاكانى ئێران بڵاویانكرده‌وه‌ "بە پشتبەستن بە زانیاریی سەرچاوە نافەرمییەکان، عەلیڕٍەزا زەکانی، سەعید جەلیلی، ئەمیرحوسێن قازیزادەی هاشمی، حوجەتولئیسلام مستەفا پوورمحەمەدی، محەمەد باقر قالیباف و مەسعوود پزیشکیان لە لایەن شۆرای نیگەهبانەوە وەرگیراون".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئه‌و شه‌ش كاندیده‌ ده‌چنه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ و كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمارى ئێران".

به‌پێى ئه‌و هه‌واڵه‌ى ئاژانسى میهرى ئێران "هه‌ر یه‌كه‌ له‌ مه‌حموود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد، سه‌رۆك كۆمارى پێشووترى ئێران و عه‌لى لاریجانى، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجومه‌نى شورای ئێران ، دوو كه‌سایه‌تى دیاریی ئێران ناویان له‌ ناو لیستى كاندیده‌كان نابێت".

بڕیاره‌ له‌ دوو هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌ڕێوه‌بچێت.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan