کوردستانی
ئهشكهوتى شانەدەر دهخرێته لیستى شوێنهوارهكانى یونسكۆ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
پرۆفیسۆر گریمی بارکر لە زانکۆی کامبریج کە لێکۆڵینەوەی زۆری لەسەر ژیانی هەزاران ساڵەی مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتی "شانەدەر" کردووە، دەڵێت ئەم شوێنە دەتوانێت بخرێتە لیستی یونسکۆوە.
ئەشکەوتی مێژوویی "شانەدەر" لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماوەی دەیان هەزار ساڵ شوێنی ژیوای مرۆڤی نیاندەرتاڵ بووە، لەمدواییانەشدا کەلەسەری یەکێک لە ئێسکەکانی ئەم ئەشکەوتە کاری لەسەر کرا و دەرکەوت کە ئەو و هاوڕێکانی نزیکەی 50 ههزار پێش ئێستا لەو ئەشکەوتە ژیاون".
پرۆفیسۆر گریمی بارکر، لە زانکۆی کامبریج کە لێکۆڵینەوەی زۆری لەسەر ژیانی هەزاران ساڵەی مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتی "شانەدەر" کردووە بە گۆڤاری ریجێنی وتووه "لێکۆڵنەوەکان لەبارەی مرۆڤی نیاندرتاڵ و ئەو زانستانەی لەم ئەشکەوتە دەسکەوتوون، لەم بوارەدا لە جیهان کەم وێنەیە و زانیاریی زۆری لەمبارەوە دەرخستووە".
باسى لهوهشكردووه "ئەگەری هەیە ئەشکەوتی "شانەدەر" بچێتە لیستی شوێنە مێژووییەکانی یونسکۆ".
گۆڤارهكه وتوشیهتى "رەنگە ئەشکەوتی شانەدەر دوای قەڵای مێژوویی هەولێر کە شوێنی دانیشتنی 8 هەزار ساڵەی مرۆڤە و خراوەتە لیستی یونسکۆوە، وەکوو دووهم شوێنی مێژوویی هەرێمی کوردستان لەم ناوەندی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار بکرێت".
ع،ه