کوردستانی

ئەمڕۆ مووچەی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەكان دابەش دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ مووچەی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەكان دابەش دەكرێت
مەودا میدیا-
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی بڵاویكردووەتەوە، كەمێك لەمەوبەر بڕی 344 ملیار و 875 ملیۆن دینار، وەكو شایستەی مووچەی مانگی نیسانی هێزەكانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەكان خرایەسەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی، لە لقی هەولێری بانكیی ناوەندیی عیراق.      

باسی لەوەشكردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیران دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزەكانی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنیەكانە هەرێم دەكرێت.

Qaiwan
Qaiwan