ئابووری
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم نزیكه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بە گوێرەی راپۆرتێكى میدیا جیهانییه‌كان، دوای دیداری بەرپرسانی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، لێک نزیک بوونەوە هه‌یه و ئه‌گه‌رى هەناردەکردنی نەوت هه‌یه.
دوای تێپەڕینی 15 مانگ لە راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا، شاندێک لە هەرێم و بەغداوە پێکەوە دیدار و گفتوگۆیان کرد.
ئاژانسه جیهانییه‌كان له‌و باره‌وه نوسیویانه "سەرەکیترین کێشە له‌و باره‌وه، تێچووی وەبەرهێنانی هەر بەرمیلێك نه‌وته".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "به‌غدا پێى وایه له هه‌رێمى كوردستان تێچووى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت گرانه و پێویسته كه‌مبكرێته‌وه".
ع،ه