ئابووری

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د: به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلار كاتییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د: به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلار كاتییه‌

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار كاتییه‌ و به‌مزوانه‌ داده‌به‌زێت.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار كه‌ له‌و چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو تۆماركراوه‌، كاتییه‌ و نابێته‌ هه‌میشه‌یی".

وتیشى "به‌مزوانه‌ نرخى دۆلار داده‌به‌زێت، بانكى ناوه‌ندیی عیراق رێكاره‌كانى دابه‌زینى نرخى دۆلارى به‌ سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجامداوه‌ و پاڵپشتیش هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ بانكى ناوه‌ندى".

باسى له‌وه‌شكرد "هۆكارێكى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار په‌یوه‌ندی به‌ كه‌مى فرۆشتنى دۆلارى كاشه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ مه‌زادى بانكى ناوه‌ندیی دۆلارى كاش كه‌مه‌".


Qaiwan
Qaiwan