ئابووری
به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانى هه‌رێم: داوامانكردووه به‌غدا فاسۆلیامان بۆ بنێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌شنه‌كردنى فاسۆلیا له ناو به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاوڵاتییان په‌یوه‌ندى به به‌غداوه هه‌یه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دابه‌شنه‌كردنى فاسۆلیا له‌ناو به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاوڵاتییان په‌یوه‌ندى به به‌غداوه هه‌یه و ره‌نگه ده‌ستیان نه‌كه‌وێت یان به‌هۆى گرانییه‌وه نه‌یكڕن".
وتیشى "ئێمه داوامان كردووه له به‌غدا كه فاسۆلیا له به‌شه‌خۆراكى مانگانه بدرێته هاوڵاتییان چونكه خواستى له‌سه‌ره‌و خه‌ڵك به‌كاریده‌هێنن".
باسى له‌وه‌شكرد "ساڵى رابردوو له‌به‌شه‌خۆراك یه‌كجار فاسۆلیا دابه‌شكراوه، ئه‌مسالیش چوار به‌شه‌خۆراك دابه‌شكراوه فاسۆلیاى تێدا نه‌بووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "مانگى رابردوو له به‌شه‌خۆراك له‌تكه نۆكیش دابه‌شنه‌كراو و له‌برى ئه‌وه كرا به نیسك و بڕى نیسكه‌كه زیادى كرد".
ع،ه