ئابووری
سه‌عدى پیره: خه‌ڵك ده‌یه‌وێت له بانكه‌كانى عیراق مووچه وه‌ربگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، خه‌ڵك له بانكه‌كانى هه‌رێم رازى نییه و ده‌یه‌وێت له بانكه‌كانى عیراق مووچه‌كه‌ى وه‌ربگرێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند "منیش تێدەگەم ئەگەر حکوومەتێکمان هەبێت و نەتوانێت مووچە بدات، ئەوە بەڵگەی بێتواناییەتی".
باسى له‌وه‌شكرد "جیاوازی "تەوتین" و "هەژماری من" زۆر روونە، "تەوتین" ئەوەیە پارە بەبێ هاتن بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بچێتە سەر هەژماری مووچەخۆران، بەڵام "هەژماری من" ئەوەیە پارە بێت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و بچیت لەو بانکە وەریبگریت کە حکومەت دەیەوێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "خەڵک تەجروبەیەکی خراپی لەگەڵ وەزارەتی دارایی خۆمان هەیە و کلک و گوێی مووچەیان زۆر کردووە بەناوی قەرز و چەندین شتی دیکە، بۆیە بڕوایان پێی نەماوە، بڕواناکەن مووچەکانیان بگاتە دەستیان، بۆیە خەڵک بارودۆخێکی وای بۆ دروستبووە هیوایان وایە مووچە لە بانکەکانی عیراقەوە وەربگرن".
ع،ه