ئابووری

بۆ جه‌ژن ئاماده‌كاریی كراوه‌ و سه‌وزه‌ و میوه‌یه‌كى زۆر هاورده‌كراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ جه‌ژن ئاماده‌كاریی كراوه‌ و سه‌وزه‌ و میوه‌یه‌كى زۆر هاورده‌كراوه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌رپرسى عه‌لوه‌ى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ رۆژانى جه‌ژن ئاماده‌كاریی كراوه‌ و سه‌وزه‌ و میوه‌یه‌كى زۆر هاورده‌كراوه‌ تا گرفت دروست نه‌بێت.

حاجى سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى عه‌لوه‌ى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ رۆژانى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز كه‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك عه‌لوه‌ داده‌خرێت و هاورده‌ نابێت ئاماده‌كاریی كراوه‌".

وتیشى "سه‌وزه‌ و میوه‌یه‌كى زۆر هاورده‌كراوه‌ و پێش جه‌ژن ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گرفت نه‌بێت و هاوڵاتییان به‌ ئاسانى بتوانن پێویستییه‌كانیان پڕبكه‌نه‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "ته‌ماته‌ و پیاز و هه‌مو سه‌وزه‌كانى تریش هاورده‌كراون و دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ هاوڵاتییان كه‌مى روونادات، ئه‌وانیش ده‌توانن پێش جه‌ژن پێویستى بكڕن چونكه‌ له‌ رۆژانى جه‌ژن دوكان و شوێنه‌كان كراوه‌ نابن".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان