ئابووری
نوێترین زانیاریی له سه‌ر مووچه؛ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ش ده‌ستپێده‌كاته‌وه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى پێجى هێزه ئه‌منییه‌كان، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت "ده‌كه‌وێته دوای جەژنى قوربانه‌وه".
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمى كوردستان ئاشكرایكرد "هیچ بەربەستێک نەماوە لەبەردەم دواکەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان، و لەگەڵ بەغدا رێكه‌وتنكراوه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون".
وتیشى "دوای جەژنی قوربان، دەستده‌كه‌ن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجى هێزە ئەمنییەکان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "لە ئەگەرى ناردنى بەشە بودجە به ته‌واوى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانیش دەستپێدەکات".
پ ح ع