کوردستانی

نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لەم قەزایەی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لەم قەزایەی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەلایەن ژمارەیەک خێرخوازەوە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست دەکرێت و وەک سەرپەرشتیاری دروستکردنی نەخۆشخانەکە دەڵێت "نەخۆشخانەکە وا دروستکراوە کە لەدوای کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکرێت بە نەخۆشخانەی تایبەت بە منداڵان".

دارا کەریم، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی تایبەتی کۆرۆنا لە قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم نەخۆشخانەیە  60 قەرەوێڵەیە و ناوی (نەخۆشخانەی چەتری باوکە) لە ئێستا لەم کارەساتەدا تایبەت دەکرێت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ کە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو نەخۆشخانەیەمان بەو شێوازە دروستکردووە کە لە دوای کۆتایی هاتنی ئەم ڤایرۆسە تایبەتی بکەین بە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵان".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەم نەخۆشخانەیە لەلایەن کۆمەڵێک خێرخوازەوە دروست دەکرێت و خۆمان سەرپەرشتی دەکەین و ماوەی 5 رۆژە کاری تێدا دەکرێت".

دارا کەریم وتی "نەخۆشخانەکە بەشێوەیەکی باش ومەوادی باش دروست دەکرێت بۆئەوەی بۆ چەندین ساڵ بەرگە بگرێت و بمێنێتەوە".
Qaiwan
Qaiwan