ئابووری

بۆ جه‌ژن كوشتارگه‌ى سلێمانى كراوه‌ ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ جه‌ژن كوشتارگه‌ى سلێمانى كراوه‌ ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

سه‌رپه‌رشتیارى كوشتارگه‌ى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ رۆژانى جه‌ژن كوشتارگه‌ كراوه‌ ده‌بێت و داواكارین هاوڵاتییان له‌ كوشتارگه‌ قوربانییه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.

شاڵاو عارف، سه‌رپه‌رشتیارى ڤێته‌رنه‌رى له‌ كوشتارگه‌ى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ رۆژانى جه‌ژن كوشتارگه‌ى سلێمانى كراوه‌ ده‌بێت و له‌وێ له‌ چوارچێوه‌ى مه‌رج و رێنماییه‌كان ئاژه‌ڵ سه‌رده‌بڕدرێت".

وتیشى "ساڵانه‌ له‌ جه‌ژنى قوربان خه‌ڵكێكى زۆر قوربانییه‌كانیان له‌ كوشتارگه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن و هیوادارین ئه‌مساڵ رێژه‌كه‌ زیاتر بێت".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ى له‌ كوشتارگه‌ سه‌رده‌بڕدرێت ته‌ندروستتره‌ و هه‌ر نه‌خۆشییه‌كى هه‌بێت گۆشته‌كه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌ و هیوادارین خه‌ڵك وشیار بن و دوربكه‌نه‌وه‌ له‌ سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ له‌ ماڵ و كۆڵانه‌كان".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان