ئابووری
حكومه‌ت: تاوه‌كو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم مووچەخۆران لە (هەژماری من) تۆمار دەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ژماره‌ى سوودمه‌ندان له پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) له وه‌رگرتنى مووچه‌كانیان بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "تاوه‌كو کۆتایی ئەمساڵ لە رێگەی پرۆژەكه‌وه سەرجەم مووچەخۆران تۆمار دەکرێن".
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنین لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، نزیکەی 50 هەزار فەرمانبەری کەرتی گشتیی لە پارێزگاری هەولێر مووچەکانیان بەشێوەی دیجیتاڵی و لە رێگەی پرۆژەی (هەژماری من)ەوە وەرگرت، ژمارەی سوودمەندان دوو هێندەی مانگی ڕابردوو بوو، ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە ماوەی رابردوودا خۆیان لە پرۆسەی بە بانکیکردن تۆمارکردبوو".
ده‌شڵێت "ئامانج لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە هەژمارێکی بانکی پارێزراو و سەلامەت بۆ فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان بە شێوازێکی هاوچەرخ دابین بکات، کە خۆیان خاوەندارییەتی تەواوییان بەسەریەوە هەبێت".
دارایی هه‌رێم ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "لەگەڵ فراوانبوونی زیاتری پڕۆژەکە، هاوڵاتییانمان خۆیان دەتوانن ئەزموونی ئەو کارئاسانییە بکەن و متمانەیەکی زیاتر لایان دروستببێت، چونکە پرۆژەی (هەژماری من) دڵنیایی دەدات لەوەی سەرجەم بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەکە لەژێر رەزامەندی و رێنماییەکانی بانکی ناوەندی عیراق، هەڵدەستن بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی و بەرهەمە بانکییەکان بە هەرزانترین تێچوو لەسەر ئاستی عیراقدا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه "شایانی باسە تاوه‌كو کۆتایی ئەمساڵ و لە رێگەی پرۆژەی (هەژماری من)، سەرجەم مووچەخۆران کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن مووچەخۆر لە پڕۆژەکەدا تۆمار دەکرێن، هەربۆیەش بەوپەڕی توانامانەوە هەموولایەک هاندەدەین تاوەکو لەم گۆڕانکارییە وەرچەرخانەی هەرێمی کوردستان بەشداربن".
پ ح ع