کوردستانی
فرسەت سۆفی: ئێمە لە قۆناغێکی سەختداین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری هه‌ولێر رایدەگەیەنێت ئێمه له فۆناغێكی سه‌ختترداین و تاكه رێگه بۆ خۆپاراستن و نه‌گه‌ینه قۆناغێكی زۆر مه‌ترسیدار، ئه‌وه‌یه ئه‌م 10 رۆژه‌ش پابه‌ند بین ئاماژەی بەوەشکرد رێگە پێدانەکانیان بۆ گەشت و سەیران نییە.
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگه‌یاند "ڤایرۆسی كۆرۆنا چووه‌ته ناو كۆمه‌ڵگه و ئێمه له فۆناغێكی سه‌خترداین و تاكه رێگه بۆ خۆپاراستن و نه‌گه‌ینه قۆناغێكی زۆر مه‌ترسیدار، ئه‌وه‌یه ئه‌م 10 رۆژه‌ش پابه‌ند بین و له ماڵه‌وه بمێنینه‌وه".

ئاماژەی بەوەشکرد "قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ زۆر سه‌خته، به‌ڵام پابه‌ند نه‌بوون به بڕیاره‌كه‌وه زۆر مه‌ترسیداره و ره‌نگه له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت و ژیانی خه‌ڵك بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. بۆیه تكایه پشوو درێژ بن و ئه‌م 10 رۆژه‌ش له ماڵ بمێننه‌وه".
پارێزگاری هەولێر ئەوەشی خستەڕوو 'له كاتژمێر 1:00ی شه‌و تا 6:00ی به‌یانی ده‌رفه‌ت بده‌ینه هه‌ندێك خه‌ڵك، كه كاری زۆر پێویستیان هه‌یه و كاری كشتوكاڵی و باخداریان هه‌یه، یان كۆگایان هه‌یه و كه‌لوپه‌لی پێویست ده‌گوازنه‌وه. ئه‌م رێگه پێدانه بۆ گه‌شت و سه‌یران و پیاسه نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی دراوه خراپ به‌كار بێت، ئه‌وا ناچار ده‌بین ئه‌م ده‌رگایه‌ش دابخه‌ین".